وەزیری کۆچی سوید ماریا مالمەر شتاینەرگارد ڕوونیکردەوە، کە حکومەت فەرمانی بە دەزگای کۆچ کردووە بۆ بەهێزکردنی کارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەری کارکردن، ئەگەر ئەو کەسانە پێشێلی یاساکان بکەن.
لە بڵاوکراوەیەکدا لە لاپەڕەی فەیسبووکی پارتی پارێزگاران، ئەو جەختی لەوەکردەوە، کە ڕێکخستن و ڕوونکردنەوە پێویستە لە سیاسەتی کۆچبەری سویددا.
وتی: “ئەگەر بۆ پشوویەک بڕۆیت بۆ وڵاتەکەی خۆت، تەنانەت ئەگەر مافی پاراستنت هەبێت لێرە بەهۆی هەڕەشەیەک بۆ سەر تۆ لە وڵاتەکەت، ئەوا هۆکارێک هەیە بۆ پێداچوونەوە بە مافی پەنابەرییەکەتدا بکرێت”.
جێی باسە، حکومەت فەرمانی بە خزمەتگوزاری کۆچ کردووە بۆ بەهێزکردنی کارەکانی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی ئەو پەنابەرانەی زانیاری هەڵەیان داوە، هاوکات ئەو پەنابەرانەشی کە مافی مانەوەی کاریان وەرگرتووە و پێشێلی یاساکان دەکەن.