پێنج مسوڵمان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن

دەزگای ئاسایشی سوید (Säpo) دەڵێ، پێنج کەسیان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی لەو وڵاتە دەستگیر کردووە و، گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ئیسلامیی نێودەوڵەتییەوە هەبێت.

دەزگا ئەمنییەکان دەڵێن، دەستگیرکردنی ئەو پێنج کەسە مسوڵمانە، بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن هێزی ئەرکی پۆلیسی نیشتمانی لە ئێسکلستۆنا و لینشۆپینگ و سترینگینس ئەنجامدراون.

جێی باسە، تا ئێستا رەگەزنامەی ئەو پێنج کەسە مسوڵمانە ئاشکرا نەکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن