تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دەستگیر دەکرێن

پۆلیسی یۆنان تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتییان دەستگیرکرد، کە تێوەگلابوون لە قاچاخچێتیکردنی مرۆڤ و ساختەکاری بەڵگەنامە.

دەستەڵاتدارانی یۆنان زیاتر لە 40 کەسیان لە ئەسینا و سالۆنیک و ناوچەی ئیلیای ڕۆژئاوای یۆنان دەستگیرکردووە، کە تۆڕێکی قاچاخی مرۆڤیان پێکهێنابوو، دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت دەبنەوە، لەوانە هەڵگرتنی چەک و ماددەی هۆشبەر.

پۆلیس دەڵێ چەتەکان بەشێوەیەک ڕێکخراون، کە هەموو کەسێک ئەرکێکی تایبەتی هەیە، 25 کەسیان کار بۆ ساختەکردنی بەڵگەنامەکان دەکەن.

ئەو ڕوونیکردەوە کە 28 کەس بەرپرسن لە گواستنەوەی کۆچبەران، حەوتیان بەرپرسن لە کرێدانی شوقە، یا خانوو، سێ کەسیان بۆ گەڕان بەدوای کۆچبەران.

ڕەنگە بە دڵت بن