کۆچبەرێکی کورد بریندار دەکرێت

دوو کۆچبەر بە چەقۆ و بە تەقە بریندار بوون، ئەمە یەکەم ڕووداو نییە و کۆچبەرێکی عێراقی لە مانگی شوباتدا لەوێ کوژرا.

هێزەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتنە کامپی کۆچبەران لە ماردیکی باکووری فەڕەنسا، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی شەڕیان پێگەیشت، کۆچبەرێک دوای ئەوەی چەقۆی لێدرا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری دانکیخ، کە بە ڕەچەڵەک عێراقییە و تەمەن 30 ساڵانە، بەڵام برینەکەی لە مەترسیدا نییە.

کۆچبەرێکی دیکەش لە هەمان ناوچە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە، ئەو تەمەنی 25 ساڵە و بە ڕەچەڵەک کوردە و، بە سووکی بریندار بووە.

جێی باسە، کاربەدەستان لێکۆڵینەوەیان لە دوو ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام بارودۆخی پێکدادانەکان هێشتا ڕوون نییە، هاوکات ناوی کۆچبەرە بریندارەکانیش ئاشکرا نەکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن