ئەم وڵاتە داوای هاوکاری لە ئەوروپا دەکات بۆ پاراستنی سنوورەکانی

لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا، لیتوانیا داوای پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس کرد وو هۆکاری ئەوەش ترسی تێپەڕاندنی نایاسایی سنوورەکەیەتی.

حکومەتی لیتوانیا ئامانجی ئەوەیە سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس باشتر بپارێزێت و، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا داوای هاوکاری پاراستنی سنوورەکەی کرد.

ڤیلینۆس پلانی هەیە لە کۆبوونەوەکەدا هێزە چەکدارەکانی بانگهێشت بکات، هەروەها هیوادارە پشتیوانی زیاتر لە ئاژانسی سنووری یەکێتی ئەوروپا Frontex وەربگرێت.

وەزیری ناوخۆی لیتوانیا ئاگنی بێلۆتایت دوای سەردانیکردنی سنووری لەگەڵ بێلاڕوس لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی سنووری ئەوروپا فڕۆنتێکس هانس لیگتنس وتی، ئەم پاراستنە زیادەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە ئەگەری هاندان و ڕاگرتنی ئەگەری زیادبوونی لێشاوی کۆچبەران.

هەروەها لیتوانیا باس لە پشتیوانیکردنی بەڕێوەبردنی سنوور لەگەڵ پۆڵەندا و لاتیڤیا دەکات و وتیشی، لە ئێستادا 18 ئەفسەری فرۆنتێکس لەوێ جێگیرکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن