بەرنامەیەکی زیرەکی مۆبایل قەدەغە دەکرێت..مەترسیدارە

حکومەتی ئەڵمانیا لە ئێستادا بیر لە قەدەغەکردنی بەرنامەی ChatGPT دەکاتەوە، کە بەرنامەیەکی زیرەکی دەستکردە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پێشێلکردنی تایبەتمەندییەکان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئیتاڵیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو هەنگاوەی گرتەبەر و، بوو بە یەکەم وڵاتی ئەوروپا، کە ئەو بەرنامە دەستکردە زیرەکە قەدەغە بکات، بەڕێوەبەری پاراستنی داتای ئەڵمانیا ئۆڵریخ کێڵبەر، پشتڕاستی کردەوە کە ئەڵمانییەکان دەتوانن بڕیارێکی هاوشێوە لەسەر ChatGPT بدەن، گوتیشی، چاودێرانی تایبەتمەندی ئەڵمانیا پەیوەندییان بە هاوتاکانیانەوە کردووە لە ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە.

ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Handelsblatt ڕوونیکردەوە، کە لە ئیتاڵیا ChatGPT قەدەغەکراوە دوای ئەوەی کۆمپانیای OpenAI تۆمەتبار دەکات بەوەی هیچ کارێک یان تایبەتمەندییەک ناکات، تا ڕێگری لە منداڵان بکات لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە و کۆکردنەوەی زانیاری کەسی بە شێوەیەکی نایاسایی.

ڕەنگە بە دڵت بن