چۆنە تەمەنت دەگەیەنیتە سەروو 100 ساڵ

چەندین ساڵە توێژەران هەوڵیان داوە نهێنی تەمەن درێژی ئاشکرا بکەن، کە هەندێ کەس لە بەشە جیاوازەکانی جیهاندا دەگەنە سەروو 100 ساڵ.

ئەمە ئەو شتەیە کە توێژەرانی زانکۆی بۆستن و سەنتەری پزیشکی تافتسی ئەمەریکی نیگەران دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو نهێنییانەی، کە وا لە کەسێک دەکەن زیاتر لە سەد ساڵ بژیت.

توێژەران زانیاری جیهانییان لەسەر هۆکارەکانی تەمەن درێژی فراوانتر کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە کلیلی ژیانێکی تەندروست لە فاکتەرەکانی پاراستن و پێکهاتەی بەرگری ئەم کەسانەدایە، هەروەها جیهانی شێوازی ژیانی تەندروست، کە بە خۆراک و وەرزش پەیوەستە.

لەڕووی زانستییەوە، ئەو کەسانەی کە سیستمی بەرگری ئاساییان هەیە ڕووبەڕووی هەوکردن دەبنەوە و لێیان چاک دەبنەوە و فێردەبن چۆن خۆیان بگونجێنن لەگەڵیان.

لە کاتێکدا توانای سیستمی بەرگری بۆ وەڵامدانەوەی هەوکردن لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە، هەندێ کەس بە نائاسایی وێنا دەکرێن، چونکە شێوازی بەرگری دیاریکراوی پیربوونیان هەیە کە جیاوازە لەوانی تر، ئەو شێوازانەیە وایان لێدەکات تەمەنێکی درێژ و تەندروستیان هەبێت.

توێژەران باوەڕیان وایە کە ئەم توانای بەرگرییە ئیدیۆپاتییە، لەوانەیە بۆماوەیی یا سروشتی نەبێت، یان ئەم دوو توخمە لەگەڵ فاکتەرە دەرەکییەکانی دیکەی پەیوەست بە ژینگەوە تێکەڵ دەکات.

توێژینەوەیەکی پێشوو لەلایەن زانکۆی هارڤاردەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو ناوچانەی جیهاندا کردووە، کە دانیشتوانەکەیان تەمەنێکی درێژیان هەیە و بە ناوچەی شین ناویان بردوون، لەوانە ساردینیا لە ئیتاڵیا، ئۆکیناوا لە ژاپۆن و لۆمالیندا لە کالیفۆرنیا، توێژەران لەم توێژینەوەیەدا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە پیربوونی تەندروست تایبەتە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە و پەیوەندی بە سنووردارکردنی کالۆری لە خۆراکەکانیاندا هەیە، وەک وەرزشکردن، ژینگە و سروشت، جگە لە لایەنە ڕۆحی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان، کە هەموو ئەمانە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی کەم دەکەنەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو ڕەنگدانەوەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن