سێ وڵات فشار دەخەنە سەر یەکێتی ئەوروپا بۆ گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە بەرانبەر کۆچبەران

ڕاوێژکاری نەمسا بەمەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ کۆپنهاگن و ستۆکهۆڵم سەردانی سوید و دانیمارکی کرد، ئەوەش بۆ فشارخستنە سەر یەکێتی ئەوروپا، تا یاساکانی کۆچ و پەنابەر توندتر بکەن.

ڕاوێژکاری نەمسا کارل نێهامەر (پارتی گەلی نەمسا) ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی سەردانی سکەندەناڤیای کرد و، ئاژانسی هەواڵی نەمسا APA ڕایگەیاند، سەردانەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ حکومەتەکانی سوید و دانیمارک، وە یەکێ لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ فشارخستنە سەر برۆکسل بۆ توندکردنەوەی یاساکانی کۆچ و پەنابەری.

کرستەرشۆن سەرۆکوەزیرانی سوید، بەڵێنی داوە سیاسەتی توندتر لەسەر یاسای کۆچ و پەنابەری بگرێتەبەر. دانیمارک لەم دواییانەدا داوای دروستکردنی دیواری زیاتری کرد بۆ پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی ئەوروپا و سیستەمی پەنابەری ئەوروپی بە “شکاو” ناوبرد، لە ساڵی 2016 ەوە دانیمارک و سوید پابەندن بە کۆنترۆڵکردنی سنووری دوو قۆڵی نێوان وڵاتەکانیان، هەروەها دانیمارک بیر لە ناردنی پەنابەران دەکاتەوە بۆ ڕواندا لە هەوڵێکدا بۆ کۆپیکردنی سیاسەتی نوێی بەریتانیا

ڕەنگە بە دڵت بن