پێویستە ڕۆژانە ئەم خواردنانە بخۆیت

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە، کە خۆراکێکی دەوڵەمەند بە گەڵای سەوز و هەنگوین باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی مێشک و بە تەندروست هێشتنەوەی.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ خۆراک بڵاوکراوەتەوە، شیکردنەوەی داتای تەندروستی لەسەر 6000 بەشداربووی بەریتانی کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 73 ساڵدایە.

توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەو کەسانەی ئەو خۆراکانە دەخۆن کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم، کەمبوونەوەی مێشکیان کەمترە کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە، هەروەها زیانی بچووکتریان هەیە لە ماددەی سپی، کە نیشانەی پیربوونی مێشکە.

کاریگەرییەکان بەتایبەتی لەسەر ژنان ئاشکرا بوون، بەتایبەتی دوای سوڕی مانگانە.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم

توێژەران لە زانکۆی نەتەوەیی ئوسترالیا، ماگنیسیۆمی خۆراکیان پێوا کە لە سەوزە گەڵاکانی وەک هەنجیر و هەنگوین و تۆو و دانەوێڵەی تەواودا دۆزراونەتەوە.

پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەکات، کە کەسانی پێگەیشتوو ڕۆژانە نزیکەی 320 بۆ 430 میلیگرام مەگنیسیۆم بەکاربهێنن، بەڵام بەشداربووانی توێژینەوەکە کە مێشکیان تەندروستترینە زیاتر لە 550 میلیگرامیان بەکارهێناوە.

توێژەرەوان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە زیادبوونی بەکارهێنانی ماگنیسیۆم بەشێوەیەکی بەرچاو تەندروستی مێشک باشتر دەکات، هەروەها دەببێتە هۆی هێشتنەوەی زیاتری زانستی و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی مێشک.

ڕەنگە بە دڵت بن