دوو پەنابەری عێراقی و لوبنانی بۆ سوتاندنی قورئان داوایەک دەکەن

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سوید، ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبە پەنابەرەکان داوایان لە پۆلیس کردووە، تا رێیان پێ بدرێت کە قورئان بسوتێنن.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، کە یەکێ لە پەنابەرەکان عێراقییە و ناوی “سەلوان”ە و، داوای مۆڵەتی لە پۆلیس کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک و سوتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق، وتیشی کەسێکی دیکە، کە پەنابەرێکی لوبنانییە بە ناوی “تۆماس”، هەمان داوای کردووە.

ئاژانسەکە دەڵێ، “سەلوان” ئامانجی ئەوەیە، کە ڕەخنە لە ئیسلام بگرێت بە سوتاندنی قورئان و، بەڵێنی داوە بەزوویی فەرمانەکە جێبەجێ بکات.

تۆماس وتی دەیەوێت بۆچوونی خۆی دژ بە ئیسلام و بە سوتاندنی قورئان دەرببڕێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا پۆلیس چەندین داواکاری ڕەتکردەوە بۆ سوتاندنی کۆپی قورئان لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت و، جەختی لەوەکردەوە کە چیتر ڕێگە بە سوتاندنی کۆپی قورئان نادات.

جێی باسە، بەڵام بڕیارەکەی پۆلیس لە دادگای باڵای سوید پێداچوونەوەی بۆ کراوە، لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن