دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا، پەسەندکردنی دەرمانێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنچەی پرۆستات و مەمک ڕاگەیاند و، بە چارەسەرێکی “بنەڕەتی” وێنای کرد.
FDA لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەرمانەکە بە ناوی olaparib پەسەندکراوە بۆ نزیکەی 550 پیاو، کە شێرپەنچەی پرۆستاتیان هەیە و، 300 ئافرەتیش تووشی شێرپەنچەی سەرەتایی مەمک بوون لە ئینگلتەرا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری FDA ئاماندا پریچارد وتی، دەرمانەکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەو نەخۆشانەی کە جۆرەها جۆری شێرپەنچەیان هەیە و، زۆربەی خەڵک ئەگەری ڕزگاربوونیان باشتر دەبێت، چونکە ئەو دەرمانە ژیانی زیاتر دەبەخشێت بەو کەسانەی کە جۆرە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە.
ئەو نەخۆشانەی شێرپەنچەی مەمک کە چارەسەری کیمیایییان بۆ کراوە، بۆیان دەرکەوتووە کە مەترسی گەڕانەوەی لووەکەیان لە ماوەی چوار ساڵدا بە ڕێژەی نزیکەی یەک لەسەر سێ کەم دەبێتەوە.
ئامارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ساڵانە ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنچەی مەمک بوون لە بەریتانیا، زیاتر لە 55 هەزار کەسن، لە کاتێکدا ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی هەزار و پێنج سەد ژن لە ساڵێکدا.