رێکخراوێک لە مانگی ڕەمەزاندا پەنابەران سوودمەند دەکات

لە مانگی ڕەمەزاندا چالاکییە خێرخوازییەکان و بەخشینەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، زۆرترین بەخشینی ڕەمەزان لە جیهاندا دابین دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە بەرنامەکانی پەیوەندیدار بە پەنابەران لەڕێگەی پلاتفۆرمێکی خێرخوازیی تایبەتی ئیسلامییەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی دارایی دەبنەوە، سندوقی زەکاتی پەنابەرانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، نزیکەی 185 ملیۆن یۆرۆی کۆکردۆتەوە بۆ یارمەتیدانی پەنابەران.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە بەخشینە موسڵمانەکان گەیشتوونەتە پەنابەران و کۆچبەران لە سەرانسەری جیهاندا.

خالید خەلیفە، نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنجومەنی کەنداو دەڵێ، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا توانیومانە یارمەتی شەش ملیۆن پەنابەر و ئاوارە بدەین، زۆربەیان لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا بوون، ئەوەش بە پشتبەستن بە زەکات و پارەی خێرخوازی.

گەورەترین سوودمەندی ئەمساڵ لە بەخشینە ئیسلامییەکان، پەنابەرانی ڕۆهینگا بوون لە بەنگلادیش، هەروەها ئاوارە ناوخۆییەکانی یەمەن و پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، خەلیفە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان تەنیا یارمەتی موسڵمانان نادەن.

خەلیفە پشتڕاستی کردەوە، کە تەنیا لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە 18.4 ملیۆن یۆرۆ کۆکراوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن