بۆ شەشەمین ساڵی لەسەر یەک، فینلەندا نازناوی “دڵخۆشترین وڵاتی جیهان” مایەوە، کە لە ڕیزبەندی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، هەموو وڵاتانی سکەندەناڤیا لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا بوون و، دانیمارک لە پلەی دووەمدایە و ئایسلەندا لە پلەی سێیەمدایە.
5.5 ملیۆن کەس لە فینلەندا سروشتی وڵاتێک پیرۆز دەکەن، کە هەزاران دەریاچە و دارستانی گەورەی تێدایە و بەفر دەبارێت.
هەروەها فینلەندییەکان چێژ لە بەرهەمی ناوخۆیی وەردەگرن، نیشانەکانی هاوکاری، ئازادی تاک، سیستمێکی خۆشگوزەرانی بەرفراوان و ڕێژەی کەمی نایەکسانی.
هەروەها فینلەندییەکان متمانەیەکی زۆریان بە دەستەڵات و فەرمانڕەواکانیان هەیە، بەڵام بۆچی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەک وڵاتێکی دڵخۆش ماوەتەوە؟
دانی دورلینگ پرۆفیسۆری جوگرافیا لە هاڵفۆرد ماکیندەری زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێ، هۆکاری ئەوەیە کە فینلەندییەکان لەوانی دیکە دڵخۆشترن بەهۆی ژمارەیەک فاکتەرەوەیە، لەوانە کەمبوونەوەی نایەکسانی داهات.
لەوەش گرینگتر، جیاوازی نێوان کەمترین و زۆرترین کرێ، پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەرز، ئازادی بڕیاردان، ئاماژەی بە پێوانەی نایەکسانی داهات کرد، کە بەرزترین ڕێژەیە لە هەر وڵاتێکدا لە دوای ساڵی 2010 تا ساڵی ڕابردوو کە داتاکانی تێدایە.
هەروەها فینلەندا تایبەتمەندی دیکەی هەیە، کە لەوانەیە یارمەتی خەڵک بدا هەست بە دڵخۆشی بکەن، سیستمێکی چاودێری تەندروستی لامەرکەزی هەیە، کە لەلایەن کەرتی گشتی و کەرتی تەندروستی تایبەتی زۆر بچووکەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت و، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمە کاریگەرتر و کاراترە، گواستنەوەی گشتی باوەڕپێکراو و هەرزان، فڕۆکەخانەی هێلسینکی بە باشترین لە باکووری ئەوروپا دادەنرێت.
بەگوێرەی بنکەدراوەی نایەکسانی جیهانی، دە کەسی فینلەندا سێیەکی کۆی داهاتیان دەست دەکەوێت (33٪).