نقومبوونی دوو بەلەمی کۆچبەران کارەساتی لێکەوتەوە

دوای ئەوەی دوو بەلەمی کۆچبەران هەوڵیان دەدا لە دەریای ناوەڕاستدا بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا، نقوم بوون و، بەلایەنی کەم 23 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و چواریشیان گیانیان لەدەستدا.

پاسەوانانی کەناراوەکان دەڵێن، کە دوێنێ شەممە، 53 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی تونس ڕزگارکردووە، کە دوو کەسیان لە دۆخێکی خراپدان و چوار تەرمیشیان دۆزیونەتەوە.

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، مەترسی شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەران لە باکووری ئەفریقاوە بۆ کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دروست دەبێت، ئەگەر سەقامگیری دارایی لە تونس مسۆگەر نەکرێت.

میلۆنی داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە کرد یارمەتی تونس بدەن، تا بەدووربێت لە داڕمان.

وەزیری دەرەوەی تونس نەبیل عەمار ڕایگەیاند، تونس پێویستی بە پارە و کەلوپەل هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکانی.

ڕەنگە بە دڵت بن