پەنابەرێک بەهۆی کارێکەوە 12 ساڵ سزا دەدرێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی هۆڵەندا، داواکارانی گشتی دادگای شاری ڕۆتردام، داوای 12 ساڵ زیندانییان بۆ پەنابەرێک کرد، کە تاوانبارە بەوەی چووەتە ناو ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە پەنابەرێکی سویرییە و تەمەنی 47 ساڵە، هاوکات یەکێ بووە لە سەرکردەکانی “ئەحرار شام”ی ئیسلامی، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی هۆڵەنداوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە.

ئەو پەنابەرە سورییە لە تشرینی یەکەمی 2020 لە شاری ڕایسنی پارێزگای ئۆڤەریجیسلی باکوری هۆڵەندا دەستگیرکراوە.

داواکارانی گشتی دەڵێن “بەڵگەی باوەڕپێکراو هەیە، کە پیاوەکە لە سوریا ڕۆڵێکی گرینگی لەنێو رێکخراوی ئەحرار شام”.

بەگوێرەی میدیا هۆڵەندییەکان، تۆمەتبارەکە لەساڵی 2017 گەیشتۆتە هۆڵەندا و مافی مانەوەی کاتی پێدراوە، دوای ئەوەی پۆلیس زانیاری لەسەر ڕابردووی کۆکردەوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و، لە کۆتاییدا بووە هۆی دەستگیرکردنی.

بەڵام دادگا لە مانگی ئازاری 2022 بڕیاریدا ئازاد بکرێت، هەتا ئەوکاتەی حوکمی کەیسەکەی دەدرێت، ئەوەش بەهۆی نەشتەرگەری پزیشکییەوە کە بۆی کرابوو، بەڵام لەژێر لەژێر چاودێری پۆلیسدا بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن