پۆلیسی ویلایەتی ئوتار پرادێشی باکووری هیندستان بەدوای ژنێکدا دەگەڕێن، کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا تەقەی کردووە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژنێک لە تەنیشت هاوسەرەکەیدا دانیشتووە و تەقە بە ئاسماندا دەکات و، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت، کە بەشوێنیدا دەگەڕێن.
تەقەکردن لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لە هەندێ ویلایەتەکانی باکووری هیندستان باوە، ئەوەش زۆرجار دەبێتە هۆی برینداربوون، یا مردنی کەسانی دیکە.
بەگوێرەی یاسای هیندستان، هەرکەسێک چەک بەکاربهێنێت و کەسانی دیکە بخاتە مەترسییەوە، ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن، یا پێبژاردنی مادی، یان هەردووکیان دەبێتەوە.
پۆلیس بە ڕۆژنامەی تایمزی ڕاگەیاندووە، کە ژنەکە خۆی شاردۆتەوە، چونکە ترسی دەستگیرکردنی هەیە و، ئەوانیش رژدن لە گەڕان بە شوێنیدا.