چەند کۆچبەرێک گیانیان لە دەستدا..بزانە خەڵکی کوێ بوون

چەند کۆچبەرێک کە لەنێویاندا منداڵێک و دوو ژن هەن بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لە دەستدا، دوای ئەوەی هەوڵەکەیان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کاناراوەکانی ئیسپانیا شکستی هێنا.

میدیا ناوخۆییەکانی مەغریب ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی بەلەمی چەند کۆچبەرێک لە کەناری وایتی نزیک گەیلمی باشووری وڵاتەکە نوقم بوو، 11 کۆچبەر، کە لەنێویاندا منداڵێک و دوو ژن هەن، گیانیان لەدەستداوە.

لەنێو قوربانییەکاندا هەشت کۆچبەری مەغریبی و ژنێک و حەوت پیاو بوون، هەموویان خەڵکی ناوچەی گێلمیم بوون، هەروەها سێ کەسیشیان خەڵکی باشووری بیابانی ئەفریقا بوون، وە دوو هاوسەر و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانیشیان تێدا بووە.

جێی باسە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تواندراوە کۆچبەرێک ڕزگار بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن