ئەڵمانیا: هێرش دەکرێتە سەر مزگەوتێک

بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر نوێژخوێنەکانی ناو مزگەوتێکی شاری هاگنی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، دادگایی پەنابەرێک دەکرێت.

لە ٢٤ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، ئەو پەنابەرە تەمەن ۲۷ ساڵە، چووەتە نێو مزگەوتەکەوە و هاواری کردووە و وتوویەتی “الله اکبر، هەمووتان دەکوژم”، کە لە کامێرای نێو مزگەوتەکەدا بینراوە و نیشانی دەدا، کە چۆن باوکی یەکێ لە منداڵەکان توانیویەتی لە گەنجەکە بدا و دارەکەی لێ بسێنێت، دواتر پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەکە و، پەنابەرەکە هێرشی کردۆتە سەر پۆلیسیش.

داواکارانی گشتی دەڵێ، پەنابەرە سورییەکە، پێش ڕووداوەکە بەردەوام نوێژخوێنەکانی مزگەوتەکەی هەراسان کردووە.

ئەگەر دوای پشکنین دەرکەوێت نەخۆشی دەروونی هەیە، ئەوا بۆ هەمیشەیی لە نەخۆشخانەیەکی داخراوی دەروونی دادەنرێت، بەڵام ئەگەر وا نەبێت، ئەوا تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی زیندانیکردن دەبێتەوە، بە یەک ساڵ، یا بۆ سێ ساڵ زیندانی.

ڕەنگە بە دڵت بن