حکومەتی بەریتانیا پلانی هەیە 400 پاوەند (500 دۆلار) بداتە ژنانی دووگیان، ئەوەش بە مەرجی وازهێنان لە جگەرەکێشان.
حکومەت پلانی هەیە دیاردەی جگەرەکێشان لە وڵاتەکەدا کەم بکاتەوە و، چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنان پاوەندی تێبچێت، کە مەزەندە دەکرێت لەسەدا 9 ی ژنان لە ئینگلتەرا هێشتا لە کاتی دووگیانیدا جگەرە دەکێشن، حکومەت دەڵێت ئەزموونە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاندان و پاڵپشتی دارایی دەتوانێت کاریگەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان.
جێی باسە، حکومەتی بەریتانیا بەنیازە تا ساڵی 2030 ڕێژەی جگەرەکێشان لە وڵاتدا بۆ کەمتر لە 5٪ کەم بکاتەوە.