خوێندکارێکی زانکۆ دەستگیر دەکرێت

خوێندکارێکی زانکۆ، دوای دەستبەسەرکرانی دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەهۆی ئەشکەنجەوە برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، نەعیم لەشکری، خوێندکاری زانکۆی خواڕزمی و خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و ئەشنکەنجە دراوە.

ئەم خوێندکارە لەژێر ئەشکەنجەدا بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی شاری بیجاڕ گوازراوەتەوە.

هۆکاری دەستگیرکرانی نەعیم لەشکری تەنیا لەسەر “بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لەلاپەڕی شەخسی خۆی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بووە.

نەعیم لەشکری پێشتریش، لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی “ژینا”دا، لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستگیرکرابوو.

ڕەنگە بە دڵت بن