ئەڵمانیا: جۆرە نەخۆشییەک لەنێو پەنابەراندا بڵاو دەبێتەوە

رێژەیەکی بەرچاو لە حاڵەتەکانی نەخۆشی دیفتێریای پێست، لەنێو کۆچبەراندا تۆمارکراوە، هەرچەندە ئەو نەخۆشییە لە ئەڵمانیا کەم بووە.

ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکانی نەخۆشی پێست لەنێو پەنابەران لە ئەڵمانیا دۆزراونەتەوە، ئەوەش وەک بەشێک لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بەکتریایی لە سەرانسەری ئەوروپا لەنێو کۆچبەراندا.

لە هاوینی ڕابردووەوە تا ئێستا 170 حاڵەت لە ئەڵمانیا تۆمارکراوە، پەیمانگای ڕۆبەرت کۆچ بە ئاژانسی هەواڵی DPAی وت. لە ئەڵمانیا هیچ حاڵەتێکی مردن بەو نەخۆشییە تۆمار نەکراوە.

ئەم نەخۆشییە لەنێو ئەو کۆچبەرانەدایە کە زۆربەیان لە سوریا و ئەفغانستانەوە رۆشتوونەتە ئەڵمانیا، هیچ حاڵەتێک لەنێوان دانیشتوانی وڵاتەکە، یا کرێکاران و سەرپەرشتیارانی پەناگەکانی پەنابەراندا نەبووە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵیاندا هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە، لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لەنێو پەنابەراندا، تیمەکانی توێژینەوە لە چەند وڵاتێکەوە ئەنجامەکانیان لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، لە کۆنفرانسی ئەوروپی لەسەر میکرۆبایۆلۆجی کلینیکی و نەخۆشییە گوازراوەکان لە کۆپنهاگن پێشکەش دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن