بەهۆی رزگاکردنی دایک و منداڵێک لەنێو ئاگردا، پۆلیسی ئیتالیا رێزلێنانی پێشکەش بە پەنابەرێکی گەنج دەکات.
پۆلیسی شارۆچکەی ئەندورنۆ میکای پارێزگای پیدمۆنتی باکووری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا، بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو پەنابەرێک توانی ژنێک و منداڵەکەی لەنێو ئاگردا رزگار بکات، کە لە باڵەخانەکەیاندا کەوتەوە، رێزی لێ بنێن.
پەنابەرەکە ناوی سەڵاحەدین ئەلخرازییە و خەڵکی مەغریبە، ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتەکەی هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی شارەوانییەکە کە 171ەمین ساڵیادییەتی.
سەڵاحەدینی تەمەن 25 ساڵان، لەساڵی 2021، بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتۆتە ئیتاڵیا مافی پەنابەرێتی وەرگرتووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، کە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە، پەنابەرەکە دوای ڕزگارکردنی ژنەکە و منداڵەکەی لەکاتێکدا بووە، هێشتا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتبوونە شوێنی ڕووداوەکە.