چەند کۆچبەرێک لە مەترسیدابوون..بزانە خەڵکی کوێن

پۆلیسی هەنگاریا چەند کۆچبەرێکیان لە بارهەڵگرێکی تورکی و لە نزیک سنووری باشووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕۆمانیا دەستگیر کردووە، کە بەهۆی نەبوونی هەواگۆڕکێ لە دۆخێکی خراپدابوون.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دۆزینەوەی ئەو کۆچبەرانە دوای ئەوەبووە، کە بەرپرسانی ڕۆمانیا زانیاریان داوە و، لەنێو بارهەڵگرێکی تورکیدا دەستگیکریان کردوون، کە بەهۆی نەبوونی هەواگۆڕکێ لە دۆخێکی خراپدابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان تەمەنیان 16 ساڵ بووە و خەڵکی میسر بوون و، یەکێکیان خەڵکی لیبیایە، لە ئێستادا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی دەستبەجێ هەیە، ئەوش خراوەتەڕوو، گەر زانیاریی بەرپرسانی رۆمانیا نەبوایە، ئەوا ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە.

پۆلیس دەڵێت دوێنێ بارهەڵگرەکەیان لە نزیک گوندی کێستێلیک وەستاندووە و، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان بۆ کۆچبەرەکان بانگکردووە و قاچاخچییەکەشیان دەستگیرکردووە، کە هاوڵاتییەکی تورکییە.

ڕەنگە بە دڵت بن