سوید: خاوەنکارەکان ئەم جۆرە پەنابەرانە وەرناگرن

توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستۆکهۆڵم دەریخستووە، کە خاوەنکارەکانی ئەو وڵاتە، ئەو کەسانەی ناوی بیانییان هەیە و بەدوای کاردا دەگەڕێن، وەرناگرن.

توێژینەوەکە کە لەلایەن ڕادیۆی سویدەوە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە ئەو پەنابەرانەی کە ناوی عەرەبیان هەیە، بەتایبەتی ئەگەر عەرەب بن، ئەوا لە بازاڕی کاردا جیاکارییان لەگەڵ دەکرێت.

نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێن، ئەم لێکۆڵینەوەیە لەڕێگەی ژمارەیەک پێوەرەوە ئەنجامدراوە، بە ناردنی زیاتر لە 5000 داواکاری ساختە بۆ خاوەنکارەکان، کە ناوی کۆچبەری سویدی و بیانییان تێدابووە و، کاری لێکۆڵینەوەکە زیاتر لە نۆ ساڵی خایاندووە.

بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، ناوە سویدییەکان پەیوەندییان پێوە کراوە، لە کاتێکدا ناوی کۆچبەران (بەتایبەتی عەرەبی) پشتگوێ خراون.

توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە کە ناوە بیانییەکان ڕەتکراونەتەوە سەرەڕای ئەوەی بڕوانامەی باشتر لە دۆسیەکانیاندا دانراوە.

هەروەها ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە پیاوان دەرفەتی کەمتریان هەیە لە ژنان کاتێک ناوی هەردوو گروپەکە بیانین. ڕێژەی قبوڵکردنی ژنێکی کۆچبەر باشترە لە ڕێژەی پیاوێکی کۆچبەر.

ڕەنگە بە دڵت بن