ئەم خواردنەوە مەترسی نەخۆشی پێست زیاد دەکات

خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا، کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست هەیە، چونکە پسپۆڕان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە خواردنەوەی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی ڕۆزاسیا.

ڕۆزاسیا Rosacea نەخۆشییەکی پێستە و دەبێتە هۆی سووربوونەوەی دەموچاو و سینگ، کە ئازاربەخشە، بەتایبەتی کاتێک ئاو، یا بەرهەمەکانی دیکەی پێست بەکاردەهێنن.

کیمیازان بروس گرین دەڵێ، ڕۆزاسیا چەندین هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، وەک فاکتەری هەستەوەری بە گۆڕانکاری کەشوهەوا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوانەیە پێویستی بە چارەسەر نەبێت ئەگەر کەسەکە بەهۆی نەخۆشییەکەوە بێزار نەبێت، هەروەها پێویستە بەدوای چاودێری پزیشکدا بگەڕێت بۆ هەڵسەنگاندنی گونجاو و چارەسەرکردنی ڕۆزاسیا، ئەگەر هاتوو ئازاری لەگەڵدا بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن