ئەپی پەیوەندیکردنی “WhatsApp”دەستی بە دانانی چەند تایبەتمەندییەکی نوێ کردووە، کە ئاسایشی بەکارهێنەران باشتر دەکات و ئەرکی ئەو فێڵکارانەی کە دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنی تاوانکاری دژی بەکارهێنەرانی ئەپەکە ئەنجام بدەن ئەستەم دەکات.
تایبەتمەندییە نوێیەکە تیشک دەخاتە سەر پاراستنی بەکارهێنەران لەوەی، کە بە “دزینی سیمکار” ناسراوە و جۆرێکە لە تاوانی ئەلیکترۆنی، کاتێ ئەوە ڕوودەدا، کە تاوانباران بە سیمکارتێک لە ڕێگەیەوە پەیوەندی تەلەفۆنی دەکەن و نامە دەنێرن.
WhatsApp بە “ئەندازیاری کۆمەڵایەتی” ناسراوە، هەوڵیش دەدا رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی ببێتەوە، کە لەڕێگەی هاککردنی ئیمەیڵەوە ئەنجام دەدرێت.
کاتێک بەکارهێنەرەکە ئەپەکە لەسەر مۆبایلە نوێیەکەی دادەبەزێنێت، بەکارهێنەر تێبینی ئەوە دەکات، کە واتسئاپ چەند پرسیار و داواکارییەکی لێ دەکات، وەک داواکردنی بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە کۆنەکە، ئەوەش بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە دەیەوێت هەژمارەکە بگوازێتەوە بۆ مۆبایلە نوێکەی.
ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک بێت، بەکارهێنەر نەتوانێت بچێتە ناو مۆبایلە کۆنەکەیەوە، ئەوا دەتوانێت داوا لە WhatsApp بکات، کە وشەی نهێنی بنێرێت.
وتەبێژێکی WhatsApp بە Engadgetی ڕاگەیاندووە، کە پاراستنی هەژمارەکە کاتێ چالاک دەبێت، ئەگەر کۆمپانیاکە هەوڵێکی تۆمارکردنی گوماناوی بدۆزێتەوە.