داوای دەرکردنی هەزاران پەنابەر دەکرێت

ڕۆژنامەی ڕاستڕەوی نەمسا eXXpress لە ڕاپۆرتێکدا، داوای لە حکومەتی نەمسا کردووە، کە هەزاران پەنابەری سوری دیپۆرت بکاتەوە.

ئەم داوایە لەلایەن ئەو ڕۆژنامەوە دێت، کە نزیکە لە پارتی ئازادی ڕاستڕەو و دەڵێت، ڕۆژانە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆنسێرت و ئاهەنگگێڕان بەڕێوەدەچێت، بۆیە جەنگ لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا نییە، ئەو پەنابەرانە مانگانە یارمەتی لە حکومەتی نەمسا وەردەگرن، بۆیە دەبێت دەستبەجێ دیپۆرتی دیمەشق بکرێنەوە.

زیاتر لە 50 هەزار پەنابەری سوری لە نەمسا نیشتەجێن، کە زۆربەیان لە دوای ساڵی 2011 ەوە گەیشتوون، زۆربەیان چەند ساڵێک لەمەوبەر چوونەتە بازاڕی کار و هەندێکیان توانیویانە هاوڵاتیبوون وەربگرن.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، ساڵی ڕابردوو 101757 کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتەکەدا کردووە، لەوانە نزیکەی 18 هەزاریان سوری بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن