دادگای هەرێمی شاری شتوتگاردی ویلایەتی بادن ڤورتمبێرگی باشووری ئەڵمانیا، دەستی بە دادگاییکردنی پەنابەرێکی سوری تەمەن 36 ساڵ کرد، کە تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی مێرمنداڵێکی ئەڵمانی.
بەگوێرەی داواکاری گشتی، ساڵی 2022 پەنابەرە سورییەکە تابیتای تەمەن 17 ساڵی لە شاری ئاسبیرغ کوشتووە و، تەرمەکەشی لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە.
جێی باسە، داواکاری گشتی دەڵێت، ئەوان پەیوەندی رۆمانسییان لە نێواندا هەبووە، دوای ئەوەی کچەکە واز لە پەیوەندییەکەیان دەهێنێت، تۆمەتبارەکە هەڵدەستێ بە خنکاندنی کچە.