گۆڤاری “تایم”ی ئەمەریکی، لیستێکی 100 کاریگەرترین کەسایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردۆتەوە، کە کەسایەتییەکانی هەموو وڵاتانی جیهان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەخۆ دەگرێت، لەوانە هونەر، سیاسی، سەرکردایەتی، داهێنان و کەسانی دیکە.
لیستەکە تەنیا دوو ناوی عەرەبی لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش دوو خوشکی پەنابەرن بە ناوەکانی سارا و یوسران، ئەوان مەلەوانن و نیشتەجێی ئەڵمانیان.
ئەو دوو خوشکە 20 کۆچبەریان ڕزگارکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە دەریادا وەستا و خەریک بووە نوقم بێت، بۆیە هەردووکیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوون لە ڕاکێشانی بەلەمەکە تا گەیشتن بە کەناراوەکانی یۆنان.
پۆلیسی یۆنان بۆ ماوەی دوو مانگ بە تۆمەتی یارمەتیدانی پەنابەران سارا دەستگیر دەکات، بەڵام دواتر ئازادکرا.
یوسرا گەڕاوەتەوە بۆ مەلەکردن و بۆ تیمی ئۆڵۆمپیادی پەنابەران هەڵبژێردراوە و بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی 2016 کردووە و، ئێستا باڵیۆزی خواستی باشە بۆ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR).
سارا لە ساڵی 2016 بۆ 2018 وەک خۆبەخشێک لەگەڵ ڕێکخراوێکی ناحکومی گەڕان و ڕزگارکردنی کۆچبەران گەڕایەوە بۆ یۆنان، یەکێکە لەو 24 کارمەندەی کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون، ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕەخنەیان لێگیراوە.
دوای دەستگیرکردنی گرووپەکە، سارا و هاوڕێکانی زیاتر لە 100 ڕۆژیان لە زیندان بەسەر بردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا، دەستەڵاتدارانی یۆنان تۆمەتەکانیان لە دژی 24 خۆبەخشی ڕزگارکردنی کۆچبەران لابرد، لەنێویاندا مەلەوانی سوری سارای تەمەن 27 ساڵ.
یوسرا لە ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی: “ئێمە شانازی دەکەین کە لە لیستی کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری تایم دەستنیشان کراوین”.