هێزەکانی دەریاوانی ئیتالیا سەدان کۆچبەریان لە خنکان ڕزگار کرد و بۆ سیسیلیایان گواستنەو.
پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا نزیکەی 600 کۆچبەریان ڕزگارکردووە کە لەنێو بەلەمێکی ماسیگرتندا بوون و لە دەریای ناوەڕاستدا کێشەیان هەبووە، ئاژانسی هەواڵی ئیتالی ANSA ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سیسیلیا بووە.
ئاژانسەکە ڕوونیکردەوە کە زیاتر لە 100 کۆچبەر بە کەشتییەکی سەر بە ئاژانسی سنووری ئەوروپا “Frontex” گوازراونەتەوە بۆ بەندەری کاتانیا و، بڕیارە 200 کۆچبەری دیکە بگەنە بەندەری کاتانیا، لە کاتێکدا 300 کۆچبەری دیکە لەناو کەشتییەکی سەربازیدا بوون، کە بەرەو شارۆچکەی “ئۆگستا”ی سیسیلیا بەڕێکەوتوون.