ئەڵمانیا: چەند پەنابەرێک ئەم فێڵە دەکەن و دەستگیر دەکرێن..بزانە سزاکەیان چییە

پۆلیسی ئەڵمانیا باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی ئەوەی کە خۆیان بە پۆلیس ناساندووە و فێڵیان لە بەساڵاچووان کردووە، دەستگیرکردووە، کە لە نێویاندا 2 پەنابەر هەن.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا، پۆلیس لە شارۆچکەی هیشینغنی ویلایەتی بادن-ڤورتمبێرگی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە خۆیان وەک پۆلیس ناساندووە و فێڵیان لە بەساڵاچووان کردووە و لە پاشەکەوتەکانیان دزیون، تێیدا 2 پەنابەری سورییان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکێ لە حاڵەتەکاندا، ئەندامانی گرووپەکە، سەردانی پیاوێکی بەتەمەنیان کردووە و خۆیان وەک پۆلیس ناساندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە، پیاوە بەتەمەنەکەیان قایل کردووە کە پۆلیس ناوی ئەویان لە لیستی ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون دۆزیوەتەوە، بۆیە پارە پاشەکەوتەکانی لە بانکەکەدا سەلامەت نییە، بۆیە پیاوە بەتەمەنەکە بە پارە و زێڕ بە بەهای چەندین هەزار یۆرۆی خستۆتە دەستیان.

سەرچاوەکان دەڵێن، کاتێ پیاوەکان هەوڵیاندا داوا لە پیاوە بەتەمەنەکە بکەن زیاتر ڕادەست بکات، ئەو گومانی کردووە و پۆلیسی ئاگادارکردۆتەوە، کە دوو پەنابەری سوری تەمەن 27 ساڵ و، کەسی سێیەمیان دەستگیرکردووە، کە تەمەنی 41 ساڵە، بەڵام پۆلیس ناسنامەی سێیەمیانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەو دوو پەنابەرە سورییە، ئێستا دەستگیرکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن، چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن دادگاوە بە لانیکەم پێنج ساڵ زیندانی سزا بدرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن