چەند پەنابەرێک، کە بە بەلەم گەیشتوونەتە ئیتالیا، لەگەڵ تیمێکی شوێنەوارناسانی ئیتاڵی بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەوارێکی سیسیلیا کار دەکەن.
شەش پەنابەر کە بە بەلەمی کۆچبەران گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، ئەنجامێکی بەرچاویان بەدەستهێناوە و لەگەڵ شوێنەوارناسانی ئیتالیا کاردەکەن، ئەوەش لەڕێگەی پڕۆژەی شوێنەوارناسی بۆ هەڵکۆڵینی شوێنێکی شوێنەواری دوورگەی سیسیلیا.
ئەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەمی کۆچبەران گەیشتوونەتە سیسیلیا، بەدوای داهاتوویەکی باشتردا دەگەڕێن، هەوڵدەدەن بەشداری لە باشترکردنی خودی دوورگەکە بکەن، لەجیاتی ئەوەی لەناو ناوەندەکانی وەرگرتن بمێننەوە و چاوەڕێی مافی پەنابەری بکەن.
ئەو کۆچبەرانەی کە شەو لە مارسالا بەسەر دەبەن، هەموو بەیانییەک بە پاس دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی سێگێستا، لەوێ لەگەڵ تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی جنێڤ کار دەکەن و بەشداری لە هەڵکۆڵینە بەردەوامەکانی سێگێستا دەکەن، کە لەم دواییانەدا هەڵکۆڵینەوەکان شەقامێکی کۆنی ڕووخاویان دۆزیوەتەوە.
پڕۆژەی “شوێنەوارناسی بۆ یەکگرتوویی” کە لەلایەن سەنتەری وەرگرتنی پەنابەرانی کاسا بێلڤیدێر لە مارسالایە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارکی شوێنەوارناسی سێگێستا پشتگیری دەکرێت، دەرگای بۆ شەش گەنجی پەنابەر ئاوەڵا کرد، کە لەلایەن ئەم دامەزراوانەوە میوانداری دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە هەڵکۆڵینەوەکەدا.