شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید کەپێکهاتبوون لەدەستەی کارگێری ناوەند سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق لەو وڵاتە دەکەن ،لەکۆبونەوەیکدا باسی کارو چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و هاوکاری هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و بالوێزی ئێراق کرا
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 18.04.2024 لە شاری ستۆکهۆڵم شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بەسەرۆکایەتی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەند سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق لەو وڵاتە دەکەن و لەلایەن بالوێزی ناوبراو پێشوازیی کران
لەدانیشتنێکدا شاندی ناوەندی سویسرا تیشکیان خستە سەر ئامانجی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەروەها لە بارەی دروستبونی ناوەندەکانیش باسیان لە کارو چالاکییەکانی ناوەندەکان کرد ،لەلایەنکی تر باسی هاوکاری هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و باڵوێزی ئێراق کرا، لەو پێناودا خزمەتی زیاتر و چارەسەکردنی کێشەکانی هاوڵاتیانی خرایە ڕوو
لەکۆتایی دانیشتنەکەداشاندی ناوەندی سوید سوپاس باڵوێزی ئێراقیان کرد بەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کرا و لەلای خۆشییەوە باڵوێزی ئێراق خۆشحاڵی بەو جۆرە سەردانانە دەربڕی هیوایی سەرکەوتنی بۆ ڕەوەندی کوردستانی خواست و هەروەها هەردوو لا بەپێویستیان زانی کە ئەم دیدارانە لە داهاتوو درێژەیان هەبێت