بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکەن و لە پەیامەکەدا هاتووە ، سەری ساڵ(چارشەمبا سۆر) لە گشت خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکەین و هیوادارین کۆتایی نەهامەتییەکانیان بێت.
دەقی پەیامەکە :
پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر)، لە گشت خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی دەکەین، ھیوادارین ھەموو ساڵێک بەخۆشی و ئارامی و ئازادی بێت و، کۆتایی نەھامەتی و مەینەتیەکانی برایانی ئێزیدی بێت لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و، ئاسایی بوونەوەی گوزەران و ژیانی برایانی کوردی ئێزیدی .
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
19.04.2023
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن