کانتۆنی گراوبندن بڕیار دا کە پەنابەرانی هەڵگری مانەوەی جۆری C لە کەرتی پۆلیس کانتۆن وەربگرێت ،ئەم هەنگاوەی کانتۆنی ناوبراو دەرفەتێکی باشە بۆ پەنابەران کەلەم کەرتەهەستیارەی دابمەزرێن
بەپێی هەواڵی سایتی سویسئینفۆ ڕۆژی سێشەممە پۆلیسی کانتۆنی گراوبندن ڕایگەیاند ،دوای بڕیاری کانتۆن بۆ دامەزراندنی پەنابەرانی هەڵگری مانەوەی هەمیشەی لە جۆری C دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن ،تالە کەرتی پۆلیسی کانتۆن دابمەزرێن
کرانەوە و تێکەڵ بونی پەنابەران ساڵانە لە سویسرا دەرفەتێکی باش لەسەر ئاستی کانتۆنەکان وەردەگرن ،بەم هەنگاوەش کانتۆنی گراوبندن دەچێتە پاڵ کانتۆنەکانی بازلشتاد ،یورا ،شڤیتس و نیوشاتێل بۆ هەمان مەبەست
سویسرا وڵاتێکی کۆنفیدراڵە و هەر کانتۆنەی یاساو بەرنامەی کاری خۆی هەیە جیاواز لە کانتۆنەکانی تر ،بۆ ئەم دەرفەتەش ساڵانە کانتۆنی گراوبندن 15 بۆ 20 کەس لەکەرتی پۆلیس وەردەگرێت
جێیباسە زۆربەی کانتۆنەکان تەنیا هەڵگری ڕەگەزنامەی سویسری بۆیان هەیە لە کەرتی پۆلیس دابمەزرێن، بەڵام کانتۆنی بازل شتاد وەک یەکەم کانتۆن لە ساڵی 1996ەوە ئەم کرانەوەی بۆ پەنابەران کردووە ،دواتر کانتۆنی شڤیتس لەساڵی 2001 ،ئنجا کانتۆنی یۆرا لە ساڵی 2002،کانتۆنی نیوشاتێل لە ساڵی 2007 ئەم کارەی بۆ پەنابەران دەستبەرکردووە
س،ح