بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی تایبەتی پەرلەمانی بەریتانیای کرد.
رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی دەربارەی چارەنووسی ئافرەت و مافی ئافرەت لە چوار پارچەی کوردستان کرد، کە لە پەرلەمانی بەریتانی رێکخرابوو.
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی دوو ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و چەند رێکخراوێکی جیاواز بەڕێوەچوو، کە تێیدا لە میانەی کۆڕبەندەکەدا سەرنج و بۆچوون و پێشنیار ئاڵوگۆڕکران.