سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید ،بەرپرسی ناوەند ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید دیدارێکیان سازکرد وگرنگیدان و هەماهەنگی هەردوو لا بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستان دوپاتکرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 20.03.2023 سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی سوید لەگەڵ پەیمان خان بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو وڵاتە دیدارێکیان سازکرد
لەودیدارەدا بەرپرسی ناوەندی سوید باسێکی لەسەر کارو چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرد ، و ئامانجی دروستبونی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شیکردەوە ، کە هیوایەکە بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کۆمەڵ و ڕێکخراوەکوردستانییەکان لە ژێر چەتری ئاڵای ڕەوەندی کوردستانی تازیاتر بتوانن بە یەکەوە پشتگیری و ماف و ئەرکە نەتەوەییکانمان بکەین
جێی باسە هەردوولا خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە دیدار و کۆبونەوانە و بڕیاریان دا کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێت

ڕەنگە بە دڵت بن