پەنابەرێک بە چەندین تۆمەت دەستگیر دەکرێت..بزانە خەڵکی کوێیە؟

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، پۆلیس لە شاری فوپێرتاڵی ویلایەتی ڕاین، پەنابەرێکی هەرزەکاریان بە تۆمەتی دزیکردن و دەستدرێژی سێکسی دەستیرکردووە.

سەرچاوەکان دەڵێن، پەنابەرەکە تەمەنی 14 ساڵە و خەڵکی سوریایە و ناوی “ڕەشادە”، لەگەڵ پەنابەرێکی دیکەی سوری تەمەن 13 ساڵدا، 8 تاوانی ئەنجامداوە، وەک دزی و شەڕ و لاقەکردن، لێکۆڵەرەوان دەڵێن، دەستگیرکردنەکەی شتێکی باشە.

تۆمەتبارەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی گەیشتوونەتە ئەڵمانیا.

بەگوێرەی داواکاری گشتی ئەڵمانیا، ژمارەی تاوانە توندوتیژەکان لەو شارە لە چەند مانگی ڕابردوودا، چەند جارێک زیادی کردووە و جەختی لەوەکردەوە، کە بەشێکی زۆری ئەو تاوانانە سەلمێندراون کە تێوەگلاون.

جێی باسە، یاسای ئەڵمانیا، هەرزەکارانی تەمەن 14 ساڵ بە بەرپرسیارێتی تەواو لە کردەوەکانیان دادەنێت.

ڕەنگە بە دڵت بن