منداڵێکی پەنابەر بە فرۆشتنی گوڵ توانیویەتی بڕە پارەیەکی زۆر کۆبکاتەوە، ئەوەش لە رێگەی majblomma، کە ساڵانە لە بەهاردا قوتابیان پۆستەر و گوڵی تێدا دەفرۆشن.
موراد حەمیدی تەمەن ۱۲ ساڵ، توانی ۲۲۰،۰۰۰ کرۆن بۆ چالاکی خێرخوازی majblomma کۆبکاتەوە، لەو بڕە پارەش دەتوانێت 41 هەزار کرۆن بهێڵێتەوە، بۆ کڕینی پێڵاوی نوێ و مۆبایل و دیاری بۆ هەموو خێزانەکەی کە لە Östra Göinge لە ناوچەی سکۆنا دەژین.
ڕۆژنامەی “سڤێنسکان” ڕوونیکردەوە، کە چۆن بە بانگهێشتنامەیەک لە هاوڕێکانییەوە دەستی پێکردووە، تا بەشداری لە چالاکی خێرخوازی و فرۆشتنی گوڵی ئایار بکەن، بەو هیوایەی سەد کرۆن، یا زیاتر کۆبکاتەوە بۆ کڕینی پیتزا و خواردنەوەیەک.
منداڵەکە توانی هەزاران کرۆن لەدوای یەک کۆبکاتەوە، هەتا ئەوکاتەی ڕیکۆردەکەی لە فرۆشتنی گوڵی ئایار فرۆشت.
رۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە، کە ئەو ئێستا سامانێکی هەیە، لەوانەیە بۆ زۆر کەس بچووک بێت، بەڵام زۆر گەورەیە بۆ ئەو پەنابەرانەی کێشەی داراییان هەیە.
منداڵەکە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە پشتیوانی لە کۆمەڵەی KvinnoFörmedlingen وەرگرتووە و، چیرۆکی ئەو پەنابەرەی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ شوێنکەوتووانی ڕوونکردەوە.
ئەو دەڵێت ناتوانێت باوەڕ بەوە بکات کە تا ئێستا ڕوویداوە و هەست بە دڵخۆشی دەکات، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کە دایکی، لە کاتێکدا دڵخۆشە بە سەرکەوتنەکەی، هێشتا گومانی لەوە هەیە، کە منداڵە بچووکەکەی دەتوانێت 41 هەزار کرۆن وەربگرێت.
پڕۆژەی “گوڵی ئایار” یان majblomma هەموو ساڵێک لە بەهاراندا لەلایەن قوتابخانەکانی سویدەوە دەست پێدەکات، کە تیایدا قوتابیان پۆستەر بە گوڵەوە دەفرۆشن و، داهاتی ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەو خوێندکارانە دەچێت کە پێویستیان پێیەتی، لە کاتێکدا ئەو خوێندکارانەی کە بەشدارن لە فرۆشتنەکەدا، ڕێژەیەکی سەدی ئەو بڕە پارەیە وەردەگرن.