ئەگەر داواکاری پەنابەریت ڕەتکرایەوە لە ماڵپەڕی rewendەوە بزانە چی دەکەیت؟

بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی ئەڵمانیا، نزیکەی 28٪ی داواکارییەکانی پەنابەری ڕەتکردوونەتەوە، پێویستە بزانیت و چی بکەیت، ئەگەر داواکاری پەنابەریەکەت ڕەتکرایەوە.

ساڵی ڕابردوو، لە ئەڵمانیا کۆی گشتی داواکاری پەنابەری 244132 تۆمارکراوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لەلایەن نووسینگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) دابینکراوە. ئەڵمانیا زۆرترین کۆچبەری لە ئەوروپادا هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حکومەت، نزیکەی 28٪ی داواکارییەکانی پەنابەری ڕەتکراونەتەوە، ئەگەر داواکاری پەنابەریت ڕەتکرایەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە پێویستە دەربارەی هەڵبژاردنەکانت بیزانیت.

جۆرەکانی بڕیاری ڕەتکردنەوەی پەنابەری چین؟

کاتێک داواکاری پەنابەری ڕەتکرایەوە، بە گشتی دوو جۆر بڕیار هەیە:

ڕەتکردنەوەی تەواوەتی: واتە دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا وڵاتەکە جێبهێڵیت

داواکارییەکە بێ بنەمایە: دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا وڵاتەکە جێبهێڵیت

هەردوو ڕەتکردنەوەکە دەتوانرێت داوای پێداچوونەوەیان بکرێت، ئاگاداری نووسراوەکەی داواکاری پەنابەریت، پێویستە ئاگادارکردنەوەیەک لەخۆ بگرێت، ئەوەش دەربارەی ئەگەری پێداچوونەوەی بڕیارەکە، یا Rechtsbehelfsbelehrung ئەم تێبینییە لیستی ئەو هەڵبژاردنانە دەکات، کە بەردەستن بۆ داواکردن و کاتی دیاریکراو.

سەبارەت بە بنەما و یاسا، گرینگە کە بە زووترین کات داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت. کاتی داواکارییەکەت لەوکاتەوە دەست پێدەکات، کە تۆ ئاگادارکردنەوەکە وەردەگریت.

پێویستە پشکنینی زەرفی ئاگادارکردنەوەکەت بکەیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی رێکەوتی گەیاندنی تەواو، کاتێک بڕیاری ڕەتکردنەوەت وەرگرت.

هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی داواکاری پەنابەری چین؟

دەتوانیت ڕەتکردنەوەیەکی تەواو وەربگریت ئەگەر:

وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا پارێزگاری لە تۆ کردووە

تۆ مافی پەنابەری، یا پاراستنت لە وڵاتێکی دیکەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەبێت و، ئەو وڵاتە ڕازی بێت بە گەڕاندنەوەی تۆ.

وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە “وڵاتی سێیەمی سەلامەت” دادەنرێت بۆ تۆ

لە لایەکی دیکەوە، داواکارییەکە لەوانەیە بە ئاشکرا بێ بنەما بێت، ئەگەر بارودۆخەکەت ئاماژە بەوە بکات، کە تۆ دەتەوێت لە ئەڵمانیا بمێنیتەوە، “تەنیا لەبەر هۆکاری ئابووری، یا خۆت بە دووربگریت لە ڕووداوێکی لەناکاوی گشتی”، یا ئەگەر کەیسەکەت ناکۆکی تێدابێت.

ئەو هۆکارانەی کە وا لە داواکاری پەنابەری دەکەن بێ بنەما بێت:

لایەنە سەرەکییەکانی داتاکانی داواکار بێ بنەمان، ناکۆکن، یا لەگەڵ ئەو ڕاستییانە ناگونجێن کە لەسەری دامەزراون، ئەمە بەڵگەی ساختە، یان یا هەندێ شتی دیکەی ساختە دەگرێتەوە.

تاکەکەس ناسنامە، یا ڕەگەزنامەی خۆی لە پرۆسەی پەنابەریدا دەشێوێنێت، یا ڕەتی دەکاتەوە.

ئەو کەسە داوای پەنابەرییەکی دیکە دەکات، بە بەکارهێنانی داتای کەسی جیاواز.

ئەو کەسە داوای مافی پەنابەری کردووە بۆ ئەوەی لە کۆتایی هێنان بە نیشتەجێبوون دوربکەوێتەوە، هەرچەندە زووتر دەرفەتی پێویستی هەبووە بۆ داواکردنی پەنابەری.

ئەو کەسە پێشێلی پابەندبوونەکانی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دەستەڵاتداران بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی کەیسەکەی دەکات.

داواکارانی مافی پەنابەرێتی، دەتوانن بەشێوەیەکی یاسایی دەربکرێن، ئەوەش بەگوێرەی ئەو مەرجانەی کە لە یاسای نیشتەجێ بووندا باسکراوە.

بژاردەکان چین؟

سکاڵا پێشکەش بکە

دەتوانیت بەشێوەیەکی کەسی سەردانی دادگای کارگێڕی بکەیت و سکاڵاکەت بە نووسراو، یا بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەیت.

شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی/لێبوردەیی (دوڵدۆنگ).

لەو حاڵەتانەی کە ناتوانیت وڵاتەکە بەجێبهێڵیت، وەک لەدەستدانی پاسپۆرتەکەت، یا نەتوانیت گەشت بکەیت لەبەر هۆکاری پزیشکی، دەتوانیت داوای مافی پەنابەری کاتی (“دولدونگ”) بکەیت، یا مۆڵەتی نیشتەجێبوونێکی قبوڵکراو.

بەشێوەیەکی گشتی، “دوڵدۆنگ” بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە ڕۆژ، هەفتە یان مانگ بڵاودەکرێتەوە، دەتوانیت بەشێوەیەکی یاسایی لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بیت لە ڕێگەی “دولدونگ”ەوە، بەڵام پابەندبوونت بە جێهێشتنی دەمێنێتەوە.

ڕێنماییە سەختەکان (Härtefallregelung)

کاتێک تۆ لە ئەڵمانیا بە باشی یەکخراویت و ڕەوانەکردنت بۆ وڵاتەکەی خۆت لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوارەبوونت، یا جێهێشتنی تۆ بە ڕێگای جیاواز، لێرەدا دەتوانیت هەوڵ بدەیت مافی پەنابەری بەدەست بهێنیت، ئەوەش بە پێشکەشکردنی داواکارییەکی سەخت، یا سەختی .Härtenfallantrag

لەم حاڵەتەدا، پێویستە ئەوە بسەلمێنیت کە بەپێی پێویست بە زمانی ئەڵمانی قسە دەکەیت و، پەیوەندیت لە ئەڵمانیا هەیە، کە دەتوانرێت پشتڕاست بکرێتەوە بە چوون بۆ قوتابخانە، بەشداریکردن لە ڕاهێنانی پیشەیی، دۆزینەوەی کارێک، یا بەدەستهێنانی ئەزموونی خۆبەخش.

وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی بڕیار دەدات کە کەیسەکەت دەبێت وەک “کەیسێکی سەخت” بناسرێت.

هەر دەوڵەتێکی فیدراڵی ئەڵمانیا، کۆمیسیۆنێکی سەختیان(Härtefallkommision)  هەیە، کە هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکەت دەکات، ماڵپەڕی basewissen.asyl.net لینکی هەیە بۆ کۆمیسیۆنەکە.

پەنابەری کڵێسایی (Kirchenasyl)

دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت لە کڵێسایەک، کە لەوانەیە بڕیار بدات میوانداریت بکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ئەم بژاردەیە لەوانەیە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت کاتێک کڵێسا گفتوگۆ لەگەڵ دەستەڵاتداران دەکات.

لە کاتێکدا لە ژێر پەنابەری کڵێسادا، تۆ هیچ سوودێکی کۆمەڵایەتی لە دەوڵەت وەرناگریت و ڕێگەت پێ نادرێت کڵێسا بەجێبهێڵیت، هەروەها پێویستە بزانیت کە هەندێک لەو پەنابەرانەی داوای پەنابەری دەکەن، دەتوانرێت دەربکرێن، سەرەڕای ئەوەی مافی پەنابەرێتییان پێدراوە.

دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی نووسینگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران بکەیت، تا زانیاری زیاتر لەسەر داواکردنی پەنابەری ڕەتکراو وەربگریت، هەروەها ئەڵمانیا وردەکاری زیاتری دەربارەی ئەو بژاردانەی کە لەبەردەستتدان هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن