سەرکردەیەکی ئەوروپی هێرش دەکاتە سەر ئیسلام و سوکایەتی بە پێغەمبەر دەکات

سەرۆکی لیژنەی دادی پەرلەمانی سوید، بەرگری لە بۆچوونەکانی خۆی دەکات، کە لەلایەن هەندێک لە سویدییەکانەوە بە توندڕەو و، دژە کۆچبەر و دژە ئیسلام وێناکراوە، نووسەرێکی وڵاتەکەش تۆمەتباری دەکا بەوەی، کە موسڵمانەکان وەک داگیرکەر نیشان دەدا و، ڕق و کینەیان لە دژ بڵاودەکاتەوە.

ڕیکارد یومسهۆف سەرۆکی لیژنەی دادی پەرلەمانی سوید دەڵێ، مەبەست لە لێدوانەکانی ئەوە بووە کە کۆمەڵگا دەربارەی مەترسییەکانی ئیسلام پەروەردە بکات، ئەو پەرلەمانتارە لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی “داگنس” بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە تۆمەتبارکردنی لەلایەن نووسەری سویدی کریستینا پاتەرینگ بە هاندانی ڕق و کینە و توندوتیژی و جیاکاری و دوژمنایەتی ڕاست نییە، پێچەوانەکەی ڕاستە، گەر بڕواننە قورئان و ژیانی پێغەمبەر و فێرکردنەکانی پێغەمبەر ئەو رق و کینانە دەدۆزنەوە.

ئەو لە وتارەکەیدا نووسیویەتی، زۆر ئاساییە کە لە فێرکردنە نادیموکراسی و توندوتیژەکان بترسین، ئێمە هەموومان ئاگاداری ئەو ناخۆشی و ستەمەین، کە بەهۆی نازیزم و کۆمۆنیزمەوە دروست بووە، هەمان شت بۆ ئیسلامیش ڕاستە، کاتێک کەسێک ئایدۆلۆژیای کەسێک لەسەر کتێبێکی وەک قورئان و ژیان و فێرکردنەکانی محەمەد بنەما دەنێت، ئەوە جێی سەرسوڕمان نییە کە ئەمە وا دەردەکەوێت، لە جیهانی ئیسلامیدا هیچ دیموکراسییەکی ڕاستەقینە بوونی نییە، ئێمە لە قورئاندا سوورتێک دەدۆزینەوە کە ڕق و کینە ڕەوا دەکات و داوای ڕاستەوخۆی لە موسڵمانەکان تێدایە بۆ سەرکوتکردن و چەوسانەوە و کوشتنی ناموسڵمانەکان.

هاوکات ئەوەشی نووسیوە، ئێمە دەزانین کە محەمەد فەرماندەیەکی سەربازی بوو لە ڕێگەی جەنگی دوژمنکارانەوە پەیامی بڵاودەکردەوە، ئەو تاڵانی کردووە بۆ ئەوەی پارەی شەڕە بەردەوامەکەی بدات، بەشداری لە بازرگانیکردن بە کۆیلەوە کردووە و فەرمانی چەندین کوشتن و ئەشکەنجەدانی بەرهەڵستە سیاسییەکانی داوە، ئەمە ئەو پیاوەیە کە ئیسلامەکەی دامەزراند.

ڕەنگە بە دڵت بن