پەنابەرێک بە دەم وتنەوەی “اللە اکبر”ەوە چەکی پۆلیسێک دەبات و برینداری دەکات، هاوکات پۆلیسەکانی دیکە دەست بەجێ پەنابەرەکە دەکوژنەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، پەنابەرێکی مەغریبی، بە شەقامێکی شاری ڤارا ڤیسنتینۆی پارێزگای ڤیسینزا ڕایکردووە “الله اکبر”ی وتووە، ئەمەش وای لە هاوڵاتیان کردووە تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەن، پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی داوە، بەڵام بەرگری کردووە و چەکی یەکێ لە پۆلیسەکانی بردووە و تەقەی لە پۆلیسێکیان کردووە و برینداری کردووە، بۆیە لەلایەن پۆلیسەکانی دیکەوە دەست بەجێ کوشتوویانە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیای ئیتالی، ئەو پۆلیسەی کە بریندار بووە بە مەبەستی چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و، تەرمی کۆچبەرە مەغریبیەکەش گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی داد.