ژمارەی تاوانبارەکان لە پۆلیس زیاترن..زۆرینە پەنابەرن

سەرۆکی پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، نزیکەی 30 هەزار کەس پەیوەندییان بە تەقەکردن و تەقینەوەوە هەیە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەفسەرانی پۆلیس لە سوید.

ئەندرێس تۆرنبێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی نێوخۆیی ئیکۆت وتی، 30 هەزار کەس بەشدارن لە تەقەکردنەکاندا و، لە کاتێکدا ئێمە 22 هەزار و 600 ئەفسەری پۆلیسین، وتیشی، بارودۆخەکە زۆر جدییە و، تاوانەکان هەموو شتێک لە کۆمەڵگادا تێکدەدا.

لە هەمانکاتدا، سەرۆکی پۆلیس جەختی لەوەکردەوە، کە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی پۆلیس لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت، لەنێوان شوێنەکانی دیکەدا دەبێتە هۆی ئەنجامی باش لە دەستگیرکردنی تاوانباران.

بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵە تاوانی باندەکان لە سوید زیادی کردووە، کە لە ساڵی 2021 دا نزیکەی 366 هێرشی چەکداری ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی کوژرانی 45 کەس و، برینداربوونی 126 کەس، ژمارەکەش بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 500 هێرشی چەکداری ساڵی ڕابردوو، کە بووە هۆی کوژرانی 60 کەس و برینداربوونی سەدان کەس.

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی “ئێکسپرێسن”ی سویدی دوو ساڵ لەمەوبەر ئاشکرای کرد، لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی تاوان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەتی لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت و مالمۆی سێیەم گەورەترین شار، کە ڕێژەیەکی زۆر لە پەنابەران و کۆچبەران لە دەوروبەری هەردوو شارەکەدا کۆکراونەتەوە.

بەڵام 15 لەو 32 کەسەی پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییە سەرەکییەکانەوە هەبووە لە سوید لەدایکبوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوانی دیکە زۆربەیان وەک منداڵ هاتوونەتە سوید، واتە پەنابەرنم لەوانە 14 بۆ 17 کەس کە 20 ساڵ لەمەوبەر گەیشتوونەتە سوید و سێ کەسیش کە لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیان کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن