تەرمی چەندین کۆچبەر دەدۆزرێنەوە

وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس دەڵێ، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، تەرمی 41 کۆچبەری نایاساییان دۆزیونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ڕووداوەکانی خنکانی ئەو کۆچبەرانەی بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەڕۆن لە زیادبووندایە.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژەنەڕاڵ حسێن عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، پاسەوانانی کەنار دەریا، 41 تەرمی کۆچبەریان دۆزیوەتەوە، کە زۆربەیان شێواون و تێکچوون، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە 17 ی مانگی چوارەوە دۆزراونەتەوە، بۆ 210 کەس بەرزبۆتەوە.

کاربەدەستە تونسیەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە بەرپرسانی تەندروستی و شارەوانییەکان کار بۆ ناشتنی تەرمەکان دەکەن، ئەوەش دوای شیکردنەوەی دی ئێن ئەی و بەڵگەنامەکردنی ژمارەیان.

ڕەنگە بە دڵت بن