بە بولدۆزەر خانووی کۆچبەران لە دوورگەکانی مایۆتی فەڕەنسا تێکدران، ئەوەش وەک ئامادەکارییەکی ئۆپەراسیۆنی وامبوشو دێت، کە وەزیری ناوخۆ دەیەوێت “شەڕی تاوانباران” بکات.
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جێراڵد دارمانین، دەیەوێت بەرەنگاری تاوان و کۆچبەرانی نایاسایی و نیشتەجێبوونی نافەرمی ببێتەوە، وەک سەرەتاش لە دوورگەکانی مایۆتی دەستیان بە تێکدانی خانووی کۆچبەران کرد.
لە ناوەڕاستی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بە بولدۆزەر دەستیان بە وێرانکردنی خانووە نافەرمییەکانی کۆچبەران کردووە، کە ژمارەیان ۸۰ (یەکەی نیشتەجێبوون) ی گەڕەکی تالۆس ۲ی دوورگەکەیە، وێرانکراوە، بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، ئەو شوێنە بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی دابین دەکرێت.
جێی باسە، مایۆت، دەکەوێتە زەریای هیندی لە نێوان دوورگەکانی مەدەغشکەر و مۆزامبیکی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، دوورگەکان لە ڕووی جوگرافییەوە بەشێکن لە کۆمۆرۆس، بەڵام لە ساڵی ۱۹۷٤ سەربەخۆ نەبوون و لە ژێر دەستەڵاتی فەڕەنسادا مانەوە.