بزانە کام پەنابەرانە رەگەزنامەی ئەڵمانیا وەردەگرن

بەگوێرەی زانیارییەکان، سورییەکان گەورەترین گروپن لەنێو ئەو پەنابەرانەی، کە لە ساڵی 2022 ڕەگەزنامەی ئەڵمانیایان وەرگرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یواخیم هێرمان، ڕایگەیاند، لەو 28،336 پەنابەرەی کە ساڵی ڕابردوو لە باڤاریا ڕەگەزنامەی ئەڵمانیایان وەرگرتووە، 5800یان خەڵکی سوریان، ئەم ژمارەیە 20.46٪ی کۆی گشتی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی کە لە ساڵی 2015دا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، پێداویستییەکانی ڕەگەزنامەیان جێبەجێ کردووە، نزیکەی 90 هەزار هاوڵاتی سوریا لە ئێستادا لە وڵاتەکەدا دەژین.

باڤاریا دووەم گەورەترین ویلایەتی ئەڵمانیایە لەدوای ڕاین-ڤێستفاڵیای باکوور، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 12.5 ملیۆن کەسە.

ڕەنگە بە دڵت بن