نووسینگەی ئاماری نەمسا دەڵێ، ژمارەی دانیشتوانی شارەکان زیادیان کردووە و، لە بەرانبەردا ژمارەی دانیشتوانی لادێکانیان کەمبوونەتەوە، هەروەها ڕێژەی پەنابەرانیش لە وڵاتەکەدا زیادی کردووە.
نووسینگەکە ڕایگەیاند، کە 8 ملیۆن و 969 هەزار و 68 کەس لە وڵاتەکەدا هەژمارکراون، لەنێویاندا 7 ملیۆن و 401 هەزار و 924 هاوڵاتی نەمسان، هاوکات ژمارەی پەنابەرەکان گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 567 هەزار و 144 کەس.
دوایین ئامارەکان دەریدەخەن، کە ژمارەی پەنابەران لە نەمسا، بە ڕێژەی نزیکەی دوو لەسەر سێ (66.7٪) زیادی کردووە بۆ نزیکەی 1.57 ملیۆن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە ڕەگەزنامەی نەمسایان نییە، 17.4%ە و، گەورەترین گرووپ ئەڵمانییە، کە نزیکەی 213000 کەسی تێدایە، دواتر هاوڵاتیانی ڕۆمانیا دێتە بە نزیکەی 136000و، سربیا بە نزیکەی 122000کەس.
نووسینگەی ئامارەکان، هەروەها ڕایگەیاند، کە زۆربەی هاوڵاتیانی بیانی لە ڤیەننا دەژین (31.9٪)، بەدوایدا ڤۆرالبێرگ (18.7٪) و ساڵزبێرگ (18.3٪).