پەنابەرێک هاوژینەکەی دەکوژێت..بزانە خەڵکی کوێیە

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، دوای روودانی ناکۆکی نێوانیان، ژنە پەنابەرێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەنابەرێکی تەمەن 48 ساڵ، هاوسەرە 34 ساڵانەکەی خۆی لە شارۆچکەی Aueی ویلایەتی ساکسۆنیای ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کوشتووە.

سەرچاوەکان لە زاری پۆلیسی ویلایەتەکەوە ڕایانگەیاندووە، کە دوای ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا روو دەدا، پیاوەکە ژنەکەی دەکوژێت، پۆلیس ئاگادار دەەکاتەوە.

جێی باسە، پەنابەرەکان سورین و، پۆلیس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هۆکاری تاوانەکە نەداوە، هاوکات ناسنامەی تۆمەتبارەکە و قوربانییەکەی ئاشکرا نەکردووە، تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

ڕەنگە بە دڵت بن