کەشتی ڤایکینگ (SOS Mediterranee Ocean Viking) زیاتر لە 150 کۆچبەری لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا رزگار کرد، ئەوەش تەنیا لە ماوەی حەوت کاتژمێردا، سێ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوێکیاندا تیمەکانی ڕزگارکردنی ڤایکینگدا هاتووە، کە رۆژی هەینی سێ ئەرکی سەختی رزگاکردنی کۆچبەرانیان ئەنجامداوە، و لە ئاکامدا 153 کۆچبەریان لە دەریای ناوەڕاستدا رزگار کردووە.
تەنها لە ماوەی حەوت کاتژمێردا، ئەرکەکانی ڕزگارکردن بەردەوام بوون لە یارمەتیدانی 59 کۆچبەری سەر بەلەمی یەکەم، دووەمیان 65 کەس، هاوکات سێیەم 29 کۆچبەری تێدابووە.
بەگوێرەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کۆچبەرەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە دەریادا ماونەتەوە و، بەهۆی ماندووبوون و بە شێوەیەکی زۆر جەستەیان وشکبووەتەوە، چونکە لە دوای دوو ڕۆژ، ئاو و خۆراکیان پێ نەماوە.