حکومەتی ئەڵمانیا هەوڵی کۆتایی هێنان بە هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی دەدا، بۆ ئەو مەستەش لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پرۆسەی پەنابەری لە وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدا.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی ویسەر، بە ڕۆژنامەی فرانکفۆرتی ئەلجەمین سۆنتاغس زەیتنغی ڕاگەیاند، پلانیان بۆ ڕێککەوتنی دەستووری کۆچ لەگەڵ وڵاتانی سێیەم داناوە.
جێی باسە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، هیچ وردەکارییەکی پلانەکەی ئاشکرا نەکردووە و جارێ نەزاندراوە، کە چۆن پەنابەر لە وڵاتانی سێیەمەوە وەردەگیرێن.